دانیشتوانی خانه‌قین ٧٢ سه‌عات مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه به‌غدا
دانیشتووانی قه‌زای خانه‌قینی سه‌ربه پارێزگای دیاله مۆڵه‌تی ٧٢ كاتژمێر ده‌ده‌نه حكومه‌تی فیدراڵی عیراق تا به‌ده‌م كێشه‌كانیانه‌وه بێت و گوزه‌رانیان باشتر بكات، له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌و نه‌هاتن به‌ده‌میانه‌وه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨ی ته‌مموزی ٢٠١٤، هاوڵاتیانی قه‌زای خانه‌قین به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر خراپی ژیان و گوزه‌رانیان رژانه سه‌ر شه‌قام بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر رێگای نێوان خانه‌قین-به‌غدادیان داخست.
سه‌لام عەبدوڵا، چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامێكی رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه به خه‌ندانی راگه‌یاند: له به‌رامبه‌ر خراپی بژێوی ژیانیان له ڕووی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی و سوكایه‌تی كردن به هاوڵاتیانی كورد له‌بازگه‌كانی به عقوبه‌و دواكه‌وتنی مووچه خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریان رێكخستوە.
وتیشی: " له خۆپیشاندانه‌كه‌دا مۆڵه‌تی ٧٢ كاتژمێرمان داوه‌ته حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی داواكاریه‌كانمان و له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌مان هه‌وڵویستی تووندمان ده‌بێت"