ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ له‌ خانه‌قین ده‌كه‌وێته‌وه‌

سایتی (خەندان):xanaqin1652013.gif
به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ محاویله‌یه‌كی كاره‌باوه‌، چوار ماڵی‌ گوندێكی‌ نزیك شاری‌ خانه‌قین ئاگر ده‌گرێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سێ ئافره‌ت و پیاوێك و منداڵێك گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

عه‌قید ئیدریس محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی خانه‌قین، به‌ خه‌ندان_ی‌ راگه‌یاند :" له‌ گوندی‌ عه‌لیاوای‌ نزيك شاری‌ خانه‌قین، به‌هۆی‌ شۆرتی‌ محاویله‌ی‌ كاره‌باوه‌ چه‌ند ماڵێك ئاگریان تێبه‌ربوو".
عه‌قید ئیدریس، وتیشی :" تائێستا به‌ پێی زانیارییه‌كان، سێ ئافره‌ت و پیاوێك و كوڕه‌كه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ".
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ كه‌س و كاری‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، به‌ خه‌ندان_ی‌ راگه‌یاند :" شه‌وی‌ رابردوو، محاوله‌ی‌ كاره‌باكه‌ ته‌قییه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان له‌ ناو ماڵه‌كاندا سووتان".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ چوار ماڵ سووتاون، وتیشی: " پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كه‌سی‌ نزیكی‌ یه‌كن و  زیانی مادییمان زۆر  به‌ركه‌وتووه‌".

 

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site