ده‌رچوانی زانكۆ له‌خانه‌قین داوای دامه‌زراندن له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن
بۆجاری دووه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو له‌قه‌زای خانه‌قین ده‌ستیان بهخۆپیشاندانكرد، ئه‌وان داوای دامه‌زراندن له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دهكهنو داواكاریشن ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناوییان له‌زانكۆكانی باشور هاتۆته‌وه، به‌هۆی مه‌ترسیه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ زانكۆكانی هه‌رێم.
ئاودێر محه‌مه‌د، گه‌رمیان: هیوا محه‌مه‌د یه‌كێك له‌ده‌رچوانی زانكۆ به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند " ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك سه‌دان ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆجاری دوه‌م لهههفتهیه بۆ پێدانی فۆرمی دامه‌زراندن به شێوه‌ی گرێبه‌ست به به‌ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ستمان بهخۆپیشاندانكرد و به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین‌و رێگای سه‌ره‌كیمان داخستوه".
ئه‌و خوێندكاره وتیشی "به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی نێوان خانه‌قین و به‌غدا داواكارین قوتابیه‌كانمان كه ناویان له په‌یمانگا و كۆلیژه‌كانی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هاتۆته‌وه بگوزرێینهوه بۆ خانه‌قین .
كچه ده‌رچویه‌كی زانكۆش به‌ناوی شیلان حوسێن جه‌ختی كردوه له‌خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی داواكاریه‌كیان جێ به‌جێ ده‌كرێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین، حه‌بیب فه‌ره‌ج به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند "په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ته‌واوی داواكاریه‌كانی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی خانه‌قینه چ بۆدامه‌زراندن و چ بۆئه‌وه‌ی له كوردستان درێژه به‌خوێندن بده‌ن".
حه‌بیب فه‌ره‌ج ده‌شڵێت " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕی جدی له خانه‌قین بده‌نه‌وه به‌ر له ٦ رۆژیش بۆهه‌مان مه‌به‌ست له قایمقامیه‌تی خانه‌قین سه‌دان ده‌رچوی ئه‌و شارۆچكه‌یه خۆپیشاندانیان سازدا‌و به‌رپرسانی خانه‌قین و له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه قایمقامی ئه‌و شارۆچكه‌یه بهڵێنیدا داواكاریه‌كانیان بگه‌یه‌ننه جێگه‌ی مه‌به‌ست"