مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده حسێن مه‌نسور
سبهینێ٢٠١٥/٠٣/١١، له گۆڕه‌پانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور به‌رێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره سبه‌ینێ رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠١٥/٠٣/١١، سه‌عات ٤ ی پاشنیوه‌ڕۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده حسێن مه‌نسور له گۆڕه‌پانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه بۆ ئه‌و مه‌راسیمه بخوێنرێته‌وه‌و دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌كه وتاری مبنامهڵهی شه‌هید و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بۆ چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده ده‌خوێنرێته‌وه‌و دواتر وێستگه‌كانی ژیانی شه‌هیدی فه‌رمانده حسێن مه‌نسور بۆ ئاماده‌بوان نمایش ده‌كرێت.
جێی باسه شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چل رۆژ لهمهوبهرو له 31-1-2015 له شه‌ڕی به‌رگری له خاكی پیرۆزی تیرۆرستان له كه‌ركوك شه‌هیدبوو گیانی پیرۆزی به خاكی كوردستان به‌خشی و چوهكاروانی نه‌مرانه‌وه، هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هید لیوا حسێن مهنسورو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان.