ئاگر بەرهەمی ئەمساڵی جوتیارانی چەند گوندێكی خانەقین دەسوتێنێت
سایتی گهلی كوردستان:
شەوی رابردوو لەگوندەكانی (موبارەك و دار و مێخاس) لەسنووری قەزای خانەقین ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بەو هۆیەوە بەشێكی زۆری بەروبوومی كشتوكاڵی و دانەوێڵەی ئەمساڵی جوتیارانی كوردنشینی سنوورەكە سوتا و لەناوچوو.
سەرباری هەوڵی دانیشتوانی سنوورەكە و بەشێك لەلایەنە پەیوەندیدارxەكان، بەڵام بەهۆی فراوانی ئاگرەكەوە تاماوەیەكی زۆر نەتوانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت، تائێشتاش نەزانراوە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە چی بووە.