Feed not found.
Feed not found.

وشككردنی‌ ئاوی‌ ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، زیانی به‌جوتیاران گه‌یاندوه‌و چه‌ندین ره‌زو باخیش له‌ناوچون

سایتی (سبه‌ی):
حكومه‌تی‌ ئێران ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ وشککردنی ئاوی‌ روباری‌ ئه‌ڵوه‌ن و خاوه‌ن باخ و جوتیارانی‌ ناوچه‌که‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌و چه‌ندین باخیان وشك بوه‌.rubare alwan.jpg له‌وباره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک خاوه‌ن باخی ده‌روبه‌ری روباری ئه‌ڵوه‌نی سه‌ر به‌ خانه‌قین ئه‌وه‌یان بۆ (سبه‌ی) رونکرده‌وه‌ که‌ "ئێران هه‌مو ساڵێك ئاوی‌ ئه‌ڵوه‌ن وشك ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین ره‌زو باخمان وشك بونه‌ته‌وه‌و زیانی زۆرمان پێگه‌یشتوه‌."
لای خۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌دی‌ مه‌لا حه‌سه‌ن، قائیمقامی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین به‌ (سبه‌ی)‌ راگه‌یاند: ئێران ساڵانه‌ له‌ رێکه‌وتی 1/6 تاوه‌کو 1/9 ئاوی‌ روباری‌ ئه‌ڵوه‌ن له‌ خاكی‌ خۆیدا ده‌گرێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانێكی‌ زۆری به‌ كشتوكاڵ و زه‌وی‌ به‌راوی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین گه‌یاندوه‌.
قائیمقامی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین ئاشکراشیکرد، بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند به‌نداوێك له‌سه‌ر روباری‌ ئه‌ڵوه‌ن له‌خاكی‌ خانه‌قیندا دروست ده‌كرێت.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site