Feed not found.
Feed not found.

قزرابات.. كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ١١ شه‌هیدو ٤ برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

سایتی (PUKmedia ):

سه‌عات ١١ ی شه‌وی رابردوو ٢٠١١/١٠/٨ له‌ په‌لامارێكی تیرۆریستاندا له‌ ناحیه‌ی قزرابات (سه‌عدیه‌) ی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قی، ٨ سه‌ربازی سوپاسی عیراق و سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌منی له‌ قه‌زای خانه‌قی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی له‌تیف عه‌بد عه‌لی كه‌ ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینكراوی سوپا بووه‌، ناوبراو خۆی و ژنه‌كه‌ی و ژنی كوڕه‌كه‌یان كوشتووه‌ و ماڵه‌كه‌شیان بۆمبڕێژكردووه‌، دواتر ٣ منداڵی ماڵه‌كه‌یان بردووه‌ بۆ یه‌كێك له‌ ماڵه‌ دراوسێكان و  داوایان لێكردوون كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: دوای گه‌یشتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، تیرۆریستان له‌ڕێگه‌ی ریمۆت كۆنتڕۆڵه‌وه‌ ماڵه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ٨ سه‌ربازی سوپا شه‌هید بوون و ٤ ی تریش برینداربوون.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site