جه‌له‌ولا: سوپای‌ عێراق له‌شه‌واندا هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كان

سایتی‌ (ئاوێنه‌):
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌جه‌له‌ولا به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ ڕاگه‌یاند " هێزێكی‌ سوپای‌ عێراقی‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵه‌ كوردی‌ ناحیه‌كه‌و داویان لێ‌ كردوون كه‌ به‌زوترین كات ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن".610x.jpg

ئه‌وسه‌رچاوه‌ كه‌نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت وتیشی‌ " به‌تایبه‌تی‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌رئه‌و مالاَنه‌ی‌ كه‌ له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراقه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ جه‌له‌ولاو ماڵه‌كانی‌ خۆیان كه‌ پێشتر عه‌ره‌بی‌ تیابووه‌ ئێستا هاولاَتیه‌ عه‌ره‌به‌كان سكالاَیان له‌و ماڵه‌كوردانه‌ تۆماركردوه‌و داوای‌ چۆڵكردنی‌ ماڵه‌كانیان لێ‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و سوپایه‌ش به‌شێوازێكی‌ نایاسی‌ به‌شه‌وان هه‌ڵ ده‌كوتنه‌ سه‌رماڵه‌كان و ئیهانه‌یان ده‌كه‌ن".

لای‌ خۆیشییه‌وه‌ به‌رپرسی لیژنه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان عامر ره‌فعه‌ت به‌ سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند"به‌ڵی راسته‌ جارێكی تر سوپای‌ عێراق به‌شه‌وان هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌كورده‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه‌ كه‌س نییه‌ ولاَمیان بداته‌وه‌،هه‌روه‌ها چه‌ندین هاولاَتی كوردشیان به‌ناهه‌ق ده‌ستگیركردوه‌، ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ عه‌رب جارێكی تر له‌م ناوچانه‌ به‌ گوڕه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌".

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site