Feed not found.
Feed not found.

له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیدا، زیاتر له‌ 3 هه‌زار خێزانی‌ عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی‌ جه‌له‌ولا ده‌كرێن

سایتی (سبه‌ی):
له‌سه‌روبه‌ندی‌ نزیك بونه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتی‌ عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ بچێت، خێزانێكی‌ زۆری‌ عه‌ره‌ب رو له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ ده‌كه‌ن.arab-bo-jalawlaer.jpg
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نوه‌ر حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ مژده‌گه‌لی‌ چاكه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌ كوردیه‌كان ده‌ركران و سوپای‌ عێراق شوێنی‌ گرتنه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر خێزانی‌ كورد ناحیه‌كه‌یان چۆڵ كردوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌ره‌بێكی‌ زۆر شوێنی‌ گرتونه‌ته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا ئاشكراشیکرد، ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی رابردودا سێ هه‌زار عه‌ره‌ب له‌ شاره‌بان و شوێنه‌كانی‌ تری‌ عێراق و سنوره‌كه‌وه‌ رویان له‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا كردوه‌.
له‌ ساڵی‌ (2004)ه‌وه‌، حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاری‌ داوه‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی گشتی‌ له‌ عێراقدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌، ئه‌گه‌رچی‌ بڕیاربو له‌ ساڵی‌ (2009)دا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ساڵی‌ رابردو سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاری‌ دواخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێری‌ گشتی‌ عێراقیدا بۆ مانگی‌ (10) ی‌ ئه‌مساڵ.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site