شاری خانه‌قین وه‌کو هه‌یه
خانه‌قین شارێکی کوردستانییه که‌وتۆته باشووری کوردستان، قه‌زایه و تائێستا سه‌ربه پارێزگای دیاله‌یه. سنووری ئیداره‌ی خانه‌قین له‌نێوان هێڵی پانیی (Latitude 343469 N) وه هێڵی درێژی (Longitude 454006 E). ڕووبه‌ری ئیداریی ٣٩١٥ کم٢، و به‌رزایی له ئاستی ده‌ریاوه ٢٠١ مه‌تر.
قه‌زای خانه‌قین که‌وتۆته نێوان قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له باکووره‌وه. قه‌زای مه‌نه‌لی و شاخی حه‌مرین سنووری له باشووردا دیاری ده‌کات. ڕووباری سیروان له ڕۆژئاوا و سنووری عێراق و ئێران له ڕۆژهه‌ڵات. له ساڵانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ژماره‌ی دانیشتووانی به ١٧٥٠٠٠ که‌س مه‌زه‌نه کراوه . به‌ڵام ڕاستی ژماره‌ی دانیشتووانی نه‌زانراوه له ئه‌نجامی ته‌قه‌لای حکومه‌تی عێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شاره‌که.زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتووانی خانه‌قین کوردن و به زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی و گۆرانی زمانی کوردی قسه‌ده‌که‌ن که هه‌ندێ جار، به هه‌ڵه به فه‌یلی ناویان ده‌بردرێت. کوردی فه‌یلی زاڕاوه‌یه‌کی دیکه‌ی زمانی کوردی‌یان هه‌یه، ئه‌ویش زاڕاوه‌ی (لوڕی و له‌کی)یه. زۆربه‌ی دانیشتووانی باشووری خانه‌قین به‌ره‌و شاری مه‌نه‌لی و به‌دره‌وجه‌سان له به‌شی ئێراق و ئیلام و کرماشان له به‌شی ئێران، لوڕن یا له‌کن و به‌و زاڕاوه‌یه قسه‌ده‌که‌ن. له ڕووی ئایینییه‌وه ئیسلامن و به‌شێکی زۆری شیعه مه‌زهه‌بن به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش سوننه‌ن. به‌شێکیش کاکه‌یی و سنجاوی. بێجگه له کورد، ژماره‌یه‌کی تورکمان، عه‌ره‌ب، جووله‌که و مه‌سیحی و سابئی و مه‌ندائی له خانه‌قین دەژیان. له‌به‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگی ئایینی و مه‌زهه‌بی پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌که‌ی، ژماره‌یه‌کی زۆری حوسه‌ینیه‌ی شیعه و مزگه‌وتی سوننه‌ی تێدایه. کڵێسایه‌کی مه‌سیحی تییدایه. سیناگوگی جووله‌که‌کانیش تێدابوو، به‌ڵام له ساڵانی دوای دامه‌زراندنی ئیسرائیل و ده‌رکردنی جووله‌که‌کان له خانه‌قین، ڕووخێنرا. له ساڵانی حوکمی رژێمی به‌عسدا، گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌سه‌ر پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌کیدا هات که به پرۆسه‌ی (ته‌عریب) ناسراوه. کوردی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی شاره‌که به‌زۆر ده‌رکران و دوورخرانه‌وه بۆ باشووری عێراق، عه‌ره‌بی ئه‌وێ له شوێنه‌کانیان نیشته‌جێ کران. ده‌ستکرا به ڕووخاندنی دیهاته‌کان وه‌کوو بانمیل، مه‌لا عه‌زیز، قوله یه‌هودی و پێوکه‌ونه‌یکه‌نه و چه‌ندین دیهاتی دیکه. ڕووخاندنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی خانه‌قین که به‌پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ند ناسرابوو. گواستنه‌وه‌ی کرێکاره‌کانی بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق. درووست‌کردنی چه‌ندین گه‌ڕه‌ک بۆ نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی ته‌عریب له خانه‌قین، بۆ نموونه: گه‌ڕه‌کی (شعلة) له ئه‌رکه‌وازی، (٧ نیسان) له کارێز، ( الاشتراکیة) له مه‌ڵکشای، (آبو عبیدة ابن الجراح) له عالیاوه‌ی کوێخا زۆراب، (التآمیم) له تۆڵه‌فرۆش، (الشیبانی) له یوسف به‌گ که هه‌ر گه‌ڕه‌کێکی له (١٠٠-١٥٠) خانوو بێکهاتبوو.شاری خانه‌قین زۆر دێرینه، به‌درێژایی مێژوو شوێنی نیشته‌جێی مرۆف بووه. هه‌بوونی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن که به‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌روات، ڕۆڵێکی دیاری هه‌بووه له ئاوه‌دانیبوونی و به‌پیتکردنی خاکه‌که‌ی. زه‌ویوزاری ده‌وروبه‌ری ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن بۆ کشتوکاڵ و به‌کارهێنراوه هه‌ر بۆیه مرۆڤ لێی نیشته‌جێ بووه و بۆته خاڵیکی گرنگی ڕێگای هاتووجۆ له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که ئه‌وسا به ڕێگای خراسان ناسراوه، له سه‌رده‌می مه‌مله‌که‌تی کۆتییه‌کان (٨ سه‌ده پ. ز.)، ناوی خانه‌قین وه‌کوو (ئاوارتیوم) هاتووه. له کاتی تێپه‌ربوونی ئه‌سکه‌ندی گه‌وره به‌و ناوچه‌یه‌دا (٣ سه‌ده پ.ز.) ناوی وه‌کوو (ئارتیمیتا ) له مێژووی یونانی کۆن هاتووه. ناوی مه‌رکه‌زی ویلایه‌تی سابینا له نووسراوه‌کانی سه‌رده‌می ئاشورییه‌کان به (خودون) هاتووه که ده‌کاته شوینی ئیستای خانه‌قین.
له کتێبی {المسالک و الممالک، أبو القاسم عبد الله بن أحمد، بن خرداذابه/ ساڵی ٣٠٠ هجری – ٩١٢ ی میلادی مردووه} لاپه‌ڕه‌ی ٣ و ٧ ناوی خانه‌قین هاتووه وه‌ک {طسوج-ناحیه} که حه‌وت فه‌رسه‌خ له جه‌له‌ولاو و شه‌ش فه‌رسه‌خ له قه‌سری شیسرینه‌وه دووره.
له کتێبی (معجم البلدان، یاقوت الحموي ساڵی ٦٢١ی هجری ١٢٢٧ی میلادی، لاپه‌ڕه‌ی ٣٤٠ به‌شی دووه‌م) ناوی خانه‌قین به‌م شێوه‌یه هاتووه{خانقین: بلدة من نواحي السواد في طريق همذان من بغداد، بينها وبين قصر شيرين ستة فراسخ لمن يريد الجبال، ومن قصر شيرين إلى حلوان ستة فراسخ؛ قال مسهر بن مهلهل: وبخانقين عين للنفط عظيمة كثيرة الدخل، وبها قنطرة عظيمة على واديها تكون أربعة وعشرين طاقاً، كل طاق يكون عشرين ذراعاً}
شاعیری عەرەبی ئیسلامی (عتبة بن الوعل التغلبي) کە لەگەڵ سوپای ئیسلام لە ساڵی ١٦ی هیجری (٦٣٧)ی میلادی پاش داگیرکردنی خانەقین ئەم شیعرەی نووسیوە:
كأنك يابن الوعل لم تر غارة ...كورد القطا النهيَ المعيف المكدرا
على كل محبوك السراة مفزع ... كميت الأديم، يستخفَ الحزورا
ويوم بباجسري كيوم مقلية ... إذاما اشتهى الغازي الشراب وهجرا
ويوم بأعلى خانقين شربته ... وحلوان حلوان الجبال و تسترا
و لله يوم بالمدينة صالح ... على لذة منه، إذا ما تيسرا.
له کتێبی {صبح الاعشی، ساڵی ٨٢١ی هجری نووسراوه له لایه‌ن الشیخ ابی العباس أحمد القلقشندي (٧٥٦-٨٢٧ی هجری)، به‌شی چواره‌م لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٣ ناوی خانه‌قین هاتووه به هه‌مان شێوه که حه‌وت فه‌رسه‌خ له جه‌له‌ولاوه شه‌ش له قه‌سری شیرینه‌وه دووره.
ئاشکه‌رایه که هاتنی هێزی ئیسلام بۆ خانه‌قین پاش شه‌ڕی جه‌له‌ولا بووه له نێوان موسلمانان و ساسانییه‌کان له ساڵی (١٦ی هجری - ٦٣٧ی زایینی)، شه‌ڕه‌که ٨ مانگی خایاند و موسلمانن سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وام بوون له‌داگیرکردنی ناوچه‌که به‌ره‌و خانه‌قین و حه‌لوان (سه‌رپێڵ زه‌هاو). که‌واته هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی خانقین بووه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا. له‌کاتی هاتنی مه‌غول بۆ داگیرکردنی به‌غدا له ساڵی (٦٣٥ی هجری) خانه‌قین به‌ته‌واوه‌تی ڕووخێنراوه، له تۆڵه‌ی شکاندنی هێڕشی پێشتریان له ساڵی (٦٣٤ی هجری). خانه‌قین ناوی وه‌کوو (کاروانسه‌را و حه‌لوان)یش هاتووه، حه‌لوان یان ئه‌لوان، ئه‌لوه‌ن ناوی مه‌رکه‌زی چه‌ند شاریک بووه که ده‌کاته ئێستای سه‌رپێڵ زه‌هاوی ئێستا.
محه‌مه‌د جه‌هاد