ڕوباری ئه‌ڵوه‌ن
ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن یه‌کێکه له ڕووباره کوردستانییه‌کان هه‌ر له ههڵقووڵاندییهوه هه‌تا کۆتایی که ده‌رژێته ڕووباری سیروانه‌وه. نزیکه‌ی ١٦٠ کم درێژه، ١٢٠ کم له ناو سنووری ئێران و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له عێراق. ئاوی ئه‌ڵوه‌ن، له دووسه‌رچاوه‌ی (سیاوانه و سهراب ئه‌سکه‌نده‌ر) له شاخی داڵاهو و قهڵاچهئاو پێکدێت، سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له سهراب ئه‌سکه‌نده‌ر که نزیکه‌ی ١٥٠٠م له ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، له ڕۆژئاوای زاگرۆس که ده‌کاته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری زه‌هاو به ٣٢ کم هه‌ڵده‌قوولێت. پاش سێ کیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ئاوه‌که‌ی شاری ڕێژاودا که له کێوی قه‌لاچه هه‌ڵده‌قوولێت یه‌کده‌گرێت وه‌ک رووباری کفراور نزیکه‌ی ١٢ کم به‌ره‌و باکووری ڕۆژئاوا به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ده‌گاته ده‌شتی زه‌هاو و پاشان به‌ره‌و قه‌سری شیرین ده‌روات. له‌نزیک شاری سه‌رپێل زه‌هاو ناوی ڕووباره‌که ده‌بێته ڕووباری حه‌لوان هه‌تا ده‌گاته دێی جگهرلو سه‌ر به شاری قه‌سری شیرین ناوی ڕووباره‌که ده‌گۆردرێت به ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن. پاشان له‌گه‌ڵ ئاوی چه‌می ئیمام حه‌سه‌ن و ڕووباری ته‌نگاو تێگه‌ڵ ده‌بێت. پاش تێپه‌ربوونی به دێی قه‌ره سه‌ده‌فدا ده‌گاته سنوور و نزیکه‌ی 5،5 کم سنووری عێراق و ئێران پیک ده‌هێنێت. پاشان به‌ره‌و خانه‌قین دێت و شاره‌که ده‌کاته دوو به‌شه‌وه ئه‌نجا به‌ره‌و تۆڵه‌فرۆش، پاشان ده‌بێته دوو به‌شه‌وه، به‌شی په‌ل قله و به‌شه‌که‌ی دیکه به‌هه‌مان ناوی ئه‌ڵوه‌نه‌وه ده‌مینێته‌وه، ئه‌نجا رووه‌و دێی یوسف به‌گ، پاشان جارێکی دیکه ده‌بێته دوو به‌شه‌وه، به‌شێکی به‌ره‌و ئیمام عه‌باس و به‌شێکی به‌ره‌و ئاوای مه‌ردان. ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌وی ئه‌ڵوه‌نی پێدا ده‌روات هه‌موو پره له باخ و باخات و ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی به‌پیت به‌رهه‌م دێنێت. درێژایی ئاوی وهڵوهن له ناو سنووری عێراق نزیکه‌ی 40 کم ده‌بێت تا ده‌گاته نزیک دێی ده‌که ودهرژێته ڕووباری سیروانه‌وه. شایانی باسه ڕووبارێکی دیکه هه‌یه به‌هه‌مان ناوه‌وه که له شاخی ئه‌ڵوه‌ن، نزیک شاری هه‌مه‌دان هه‌ڵده‌قوڵێت. به‌ڵام ئه‌مه‌یان ڕووبارێکی گه‌وره‌تره که له ده سه‌رچاوه‌وه ئاو وه‌رده‌گرێت و به‌ره‌و خوار ده‌روات تا ده‌گاته (شط العرب).
ئه‌ڵوه‌ن واژه‌یه‌کی زمانی ئاریایی، به‌مانای (له‌و به‌رزییه یان له‌و گه‌وره‌یه) دێت. به‌هه‌مان ماناوه ناوی شاخی ئه‌ڵوه‌ن که ده‌که‌وێته نزیک شاری هه‌مه‌دان (ئه‌کباتان)نه‌وه، یه‌کێکه له شوێنه‌واره دیاره‌کانی جوگرافیای ئارییه‌کان. وشه‌ی ئه‌ڵوه‌ن له (هه‌را یا هه‌له) به‌مانای بڵند و به‌رز وه (وهنتا یا وه‌ند) به‌مانای له‌وێوه ده‌رکه‌وتووه. ڕووباریک که له به‌رزاییه‌کانی شاخه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێت و به‌توند دێته خواره‌وه ، به‌زمانی ئاریاییه‌کان به‌ناوی (ههراوهند یان ههڵهوهند) ناوی هاتووه. ناوی ئێستای ئه‌ڵوه‌ند، هه‌ر له‌ناوه کۆنه‌که‌یه‌وه وه‌رگیراوه و نه‌ختێک گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. له مێژووی عه‌ره‌بدا و به‌زمانی عه‌ره‌بی به (حه‌ڵوان) ناوی هاتووه و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش به زمانی کوردی به‌ناوی (ئه‌ڵوه‌ن) ناوی دێنن. له ڕاستیدا له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا، حه‌لوان ناوی شارێکی کۆنه، که‌وتۆته دامێنی شاخی زاگرۆسه‌وه که ئێستا شوێنی شاری سه‌رپول زه‌هاوه. هه‌مان شار له ئه‌ده‌بیاتی په‌هله‌وی به‌ناوی (کاله) ناوی هاتووه و لای ئاشوریه‌کان ناوی (کالمانوو یا کالخ) بووه.
محه‌مه‌د جه‌هاد