Feed not found.
Feed not found.

هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌‌و سوپای عێرای چوونه‌ ناو جه‌له‌ولا

jelewla.gifسایتی (ئاوێنە): 

ئه‌مرۆ هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌‌و سوپای عێراق له‌ژێر چاودێری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆكۆنترۆڵ بارودۆخی ناحیه‌ جه‌له‌ولا چوونه‌ ئه‌و ناحیه‌یه‌‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش رێگه‌یان به‌ راگه‌یاندنه‌كان نه‌دا روماڵی هه‌واڵه‌كه‌ بكه‌ن.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ هه‌ینی پاش رێكه‌وتنی پێشتری لایه‌نه‌كان، هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و سوپای عێراق له‌ ژێرچاودێری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی كۆبرا له‌ حه‌مرین، چوونه‌ ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یران‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ رووی له‌و ناوچه‌یه‌ كردوه‌ كۆنترۆڵی بكه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی كۆبرا كه‌ چاودێری ئه‌و هێزانه‌یان ده‌كرد رێگه‌یان نه‌دا هیچ میدیایه‌ك رووماڵی ئه‌و هه‌واڵه‌ بكات.

هێزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ ئه‌مرۆ له‌یه‌كه‌م رۆژی چوونه‌ناو ناحیه‌ جه‌له‌ولا ده‌ستیان كردوه‌ به‌ گه‌ڕان‌و پشكنین‌و به‌ پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی كه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌‌و سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌ بۆ هه‌ر چالاكییه‌كه‌ ده‌بێت به‌ هاوبه‌شی هه‌ر سێ لایه‌ن ئه‌نجام بدرێت.

له‌ماوه‌ی رابردوو هێرش‌و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كورده‌كانی ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا‌و سه‌عدیه‌‌و قه‌ره‌ته‌په‌‌و ده‌روبه‌ری خانه‌قین له‌لایه‌ن شۆڤینی‌و تیرۆریستانه‌وه‌ رووی له‌ زیادبوون كردوه‌‌و به‌و هۆیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان كورد له‌و ناوچانه‌ تیرۆركراون‌و ژماره‌یه‌ك خێزانیش ئاواره‌ بوون.

Articles express the views of the writer and do not necessarily reflect the viewpoint of the Khanaqin site